لە شەش رووداوی هاتووچۆدا لە ورمێ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 15ی دیکەش بریندار بوون

24-06-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە 24 کاژێری رابردوودا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم شەش رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیانەوە 15 کەس بریندار بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 
یەکێک لە رووداوەکان لە رێگەی ورمێ - سێرۆی روویدا و تێیدا سێ کەس بریندار بوون. حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگاکە رایگەیاند، رووداوەکە بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پەیکان و بارهەڵگرێک بووە و بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.
 
رووداوە هاتووچۆکەی سەر رێگەی ورمێ - سێرۆی
 
هاوکات کاژێر 08:30ی شەوی رابردوو، لە رێگەی پیرانشار - نەغەدەی سەر بە پارێزگاکە لە نزیک ناوچەی هەوارەبی، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری سەمەند لە هاونیشتمانییەکی دا کە بەگوتەی حەمید مەحبووبی، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 
رووداوە هاتووچۆکەی سەر رێگەی پیرانشار  - نەغەدە
 
هەروەها لە رێگەی مهاباد - میاندواوی پارێزگاکە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی پراید و پیکاب، دوو کەس بریندار بوون. بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگاکە لەو بارەیەوە گوتی، هەردوو بریندار گوێزراونەتەوە نەخۆشخانە.
 
رووداوە هاتووچۆکەی سەر رێگەی مهاباد - میاندواو
 
هەر لە رێگەی مهاباد - میاندواو، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پراید، پێنج کەس بریندار بوون. حەمید مەحبووبی گوتی، ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی تیژڕۆییەوە لە رێگە لایداوە و دواتر وەرگەڕاوە. 
 
رووداوی دووەمی هاتووچۆ لەسەر رێگەی مهاباد - میاندواو
 
لە رێگەی پیرانشار - سەردەشتی سەر بە پارێزگاکەش، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پراید، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
 
قوربانیانی رووداوە هاتووچۆکەی سەر رێگەی پیرانشار - سەردەشت براونەتە نەخۆشخانەیەک
 
لە نزیک شاری خۆی-یش، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی پیژۆ 405 و L90، چوار کەس بریندار بوون. حەمید مەحبووبی لەوبارەوە دەڵێت، رووداوەکە نزیک کاژێر 13:00 روویداوە و هەر چوار بریندارەکە گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.
 
رووداوە هاتووچۆکەی نزیک شاری خۆی

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.