وەزیری پێشووتری تەندروستی کۆچی دواییکرد

24-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دکتۆر یادگار رەئووف حیشمەت، یەکێک لە پزیشکە ناسراوەکانی شاری سلێمانی و "وەزیری پێشووتری تەندروستی"، کۆچی دواییکرد.

 

سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ (دووشەممە، 24ـی تەمموزی 2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ دکتۆر یادگار رەئووف حیشمەت، پزیشکی بەئەزموون لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد."
 
دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دکتۆر یادگار رەئووف حیشمەت، پزیشکی دێرین و و وەزیری پێشووتری تەندروستی لە کابینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنین."
 
بڕیارە تەرمی دکتۆر یادگار بەیانی ئەمڕۆ لە مزگەوتی عەلی کەمال لە شاری سلێمانی بۆ گۆڕستان بەڕێبکرێت.
 
دکتۆر یادگار رەئووف حیشمەت، ساڵی 2000 کراوە بە وەزیری تەندروستی لە کابینەی سلێمانی، کە ئەو کاتە لە هەرێمی کوردستاندا دوو حکومەت هەبوون، یەکێک لە سلێمانی و ئەوی دیکە لە هەولێر.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە