رووداو دیجیتاڵ
نوینەرێکی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، بەڵێنیان پێدراوە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی پێنج وەربگرن.
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست رۆژی پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "وەزارەتی دارایی پێیگوتووین، دوای دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان مووچەی ئێمەی گرێبەست دابەش دەکرێت".
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، عێراق پارەی بۆ مووچە ناردووە سبەی دابەش دەکرێت.
کارۆخ عەبدوڵڵا گوتی: "رۆژەکەیان بۆ دیاری نەکردووین، بەڵام دەڵێن دەبێت دوای دابەشکردنی مووچە لە داهاتی نێوخۆ بیدەین".
مامۆستایانی گرێبەست ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار مامۆستان و بودجەی پێویست بۆ مووچەکەیان مانگانە نزیکەی 19 ملیار دینارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ