هەر کەسێک تەوافەی ئاو نەبەستێت سزا دەدرێت

24-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو کەسانەی تەوافەی ئاویان نەبەستووە، دوای ئاگادارکردنەوەی یەکەم و دووەم، بە 50 هەزار دینار سزا دەدرێن.
 
رۆژی پێنجشەممە، 24ـی تەممووزی 2025، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەپێی یاسایەکی ساڵی 2021، پێویستە هەموو ماڵێکی هەرێمی کوردستان تەوافەی ئاو دابنێ، جاری یەکەم و دووەم ئاگادار دەکرێنەوە و دواتر بەپێی ئەم یاسایە بە پێبژاردن سزا دەدرێن".
 
لەبارەی بڕی پێبژاردنەکەوە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان گوتی، "بە 50 هەزار دینار سزا دەدرێن".
 
بە گوتەی ئاری ئەحمەد، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک سزا نەدراوە بەهۆی بارودۆخی ئابووریی هاووڵاتییانەوە، بەڵام ئاگادارکردنەوە بە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دراوە، کە پێویستە ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن و سەرپێچیکاران سزابدەن.
 
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی یاسا و رێنماییەکان بن، چونکە لە بەرژەوەندیی ئەواندایە بۆ پاراستنی ئاوە.
 
هەرێمى کوردستان لە رۆژێکدا تواناى بەرهەمهێنانى سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاوى هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.