رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی چوارەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنان و خانووبەرەی لە هەولێر کرد و بە رووداوی گوت، هیوای سەرکەوتن بۆ پێشانگەکە دەخوازێت و "کوردستان هەر ئاوەدان بێت."
لە هەولێر چوارەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنان و خانووبەرە بەڕێوەدەچێت کە رۆژی سێشەممە، 22-08-2023، کرایەوە و 250 کۆمپانیا لە 15 وڵاتەوە بەشدارییان تێدا کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24-08-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی پێشانگەکەی کرد. مەسرور بارزانی بۆ پەیام سەربەست، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو قسەی کرد و گوتی، پیرۆزبایی لە سەرپەرشتیارانی پێشانگەکە دەکات بۆ رێکخستنی و گوتیشی، "هەر ئاوەدانی بێت کوردستان."
پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بە چەندین فیلتەر و رێکاری یاسایی و ئەندازیاریدا تێپەڕدەبن تاوەکو کاتی وەرگرتنی مۆڵەتی دەستبەکاربوون.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوای خواست ئەو جۆرە پێشانگەیان بەردەوام بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ