سەروەری و بەرەی تورکمانی بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ناکەن

24-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بڕیاره‌ ئەمڕۆ شه‌ممه‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای پارێزگاکە به‌رێوه‌بچێت. بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی له‌ کەرکووک ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بكه‌ن و به‌ نایاسایی ناوی ده‌به‌ن.
 
پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بانگهێشتنامە بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەن نێردراوە. تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بە فەرمی ئاگاداری نەکردووینەتەوە کە بەشداری ناکات". 
 
پەروین فاتیح گوتیشی: "کۆبوونەوەکە لە سێ بڕگە پێکدێت؛ دەنگدان لەسەر پێکهێنانى لیژنە بۆ هەموارى پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجوومەن و تاوتوێکردنی پرسی دامەزراندنى هاووڵاتییان بە گرێبەست کە زیاتر لە 7 هەزار کەس دەبن. بڕگەى سێیەمی کۆبوونەوەکەش ئەوەیە داوا لە تورکمانەکان بکرێت بە زووترین کات پۆستەکانیان پڕبکەنەوە."
 
هاوکات، سەوسەن شاکر، ئەندامی تورکمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی گوت: "بڕیاری کۆتاییمان داوە و بەهیچ شێوەیەک بەشداری لەو کۆبوونەوەیە ناکەین". 
 
هەر لەو بارەیەوە حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی راگەیاند: "هێشتا هیچ بڕیارێکی فەرمیمان سەبارەت بەو پرسە پێنەگەیشتووە و تائێستا دیار نییە بەشدار دەبین یان نا". 
 
لای خۆیەوە پارتى سەروەرى لە کەرکووک بە راگەیێندراوێک بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنى پارێزگا رەتکردەوە و رایانگەیاند، پۆستى پارێزگارى کەرکووک مافى پێکهاتەى عەرەبە و ئەوەش واى لێکردوون بەشداریکردن لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگا رەتبکەنەوە.
 
سەلوە مەفرەجی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پارتی سەروەری بە رووداوی راگەیاند، "هەڵوێستمان نەگۆڕە و ئەوەی لە راگەیێندراوەکەدا باسمان کردووە لێی پاشگەز نابینەوە".
 
رۆژی 10ـی ئاب، ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بە ئامادەبوونى 9 ئەندام لە هۆتێل رەشید لە بەغدا کۆبووەوە و حکومەتى خۆجێیی هەڵبژارد. پۆستى پارێزگار درا بە کورد لە پشکى یەکێتى و پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاش درا بە عەرەب.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ زێدی خۆیان. وێنە: AFP

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: 839 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین و هاوکارییان دەکەین

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، لە رێگەی لیژنەوە پێشوازی لەو هاونیشتمانیانە دەکەن دەگەڕێنەوە عەفرین و تاوەکو ئەمڕۆ 4,100 کەس گەڕاونەتەوە. دەشڵێت، بەشێک لە عەرەبی هاوردە ماڵی کوردان چۆڵ ناکەن.