لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە تورکیا دوو هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا

24-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری ئاکسارای تورکیا، دوو هاونیشتمانیی شاری کۆیە و هاوژینی یەکێکیان کە ژنێکی بەریتانییە، گیانیان لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ (شەممە، 24ـی ئابی 2024) هێمن حەوێز، ئامۆزای یەکێک لە ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستدا بە رووداوی گوت، ئەو خێزانە "دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بەڕێگەوە بوون بگەڕێنەوە بەریتانیا، لە رێگەدا لە شاری ئاکسەرای تورکیا ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا و بەهۆیەوە ئامۆزاکەم، هاوسەرە بەریتانییەکەی و کوڕە خاڵێکی گیانیان لەدەستدا."
 
ئەو کەسانەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، پێکهاتبوون لە پێنج کەس؛ دوو هاوژین و دوو منداڵیان لەگەڵ کوڕە خاڵێکی پیاوەکە. 
 
هێمن حەوێزی گوتی "هەردوو هاوژینەکە کە پیاوەکە خەڵکی کۆیەیە و ژنەکە بەریتانییە، لەگەڵ کوڕی خاڵی پیاوەکە گیانیان لەدەستدا. دوو منداڵەکەشیان یەکێکیان دەستی شکاوە و ئەوەی دیکە تەنیا جەستەی رووشاوە و رەوشی تەندروستییان باشە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.