هاونیشتمانییەک لە بەنداوی بۆکاندا خنکا

24-08-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گەنجێکی خەڵکی شاری بۆکانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نێو بەنداوی شارەکەدا خنکا.
 
رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ هەینی، 23-08-2024، روویدا. حەسەن حوسێنی، بەپرسی ناوەندی فریاگوزاریی ساتیار لەوبارەوە رایگەیاند، ئەو هاونیشتمانییە کە بۆ مەلەکردن لە نزیک گوندی قەلەندەری سەر بە بۆکان چووەتە نێو ئاو، بەهۆی نەزانینی مەلەکردنەوە خنکاوە و تەرمەکەی لەلایەن هاونیشتمانییانەوە دەرهێنراوەتەوە.
 
تاوەکو ئێستا ناسنامەی هاونیشتمانییەکە ئاشکرا نییە، بەڵام دەگوترێت تەمەنی 17 ساڵە و دوای دەرهێنانەوە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ دادپزیشکیی شاری بۆکان.
 
خنکانی ئەو گەنجە لەکاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو ، هاونیشتمانییەکی تەمەن 55 ساڵ لە هەمان شوێن خنکا، هەروەها تەنیا لە یەک مانگی رابردوودا ئەوە چوارەم کەسە لە بەنداوەکەدا بخنکێت.
 
بەنداوی بۆکان دەکەوێتە 25 کیلۆمەتریی باشووری رۆژهەڵاتی شارەکە و توانای لەخۆگرتنی 800 ملیۆن پێ سێجا ئاوی هەیە، پێشتر بۆ پاراستنی گیانی گەشتیاران لە کاتی مەلەکردندا، کارمەندانی تیمی فریاگوزاریی ساتیار چاودێریی بەنداوەکەیان دەکرد، بەڵام دوو ساڵە ناوەندەکە هیچ کارمەندێکی لە نزیک بەنداوەکە نییە و ئەوەش کاریگەری لەسەر زیادبوونی رووداوەکانی خنکان هەیە.
 
رۆژی 26-05-2024 جەعفەر میعادفەڕ، بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای ئێران رایگەیاندبوو لە ماوەی دوو مانگی پێشوودا 159 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە رووبار، بەنداو و مەلەوانگەکاندا خنکاون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.