لە سۆران ژمارەیەک کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی بەکاردەخرێن

24-08-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، ژمارەیەک کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی بە شێوەی ئەزموونی دەخرێنەکار. گوتەبێژەکەشیان دەڵێت، "لە 1ی ئەیلوولی 2025ـەوە، سەرپێچی تۆمار دەکەن."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئابی 2025 عەقید موحسن شەمزینی، گوتەبێژی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کامێراکان لە ئەمڕۆوە بە شێوەیەکی ئەزموونی دەخرێنەکار.
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، لە جووتسایدی خەلیفان – ناوشار، جووتسایدی زانكۆ - باڵەخانەی ئیدارەی سەربەخۆ (دێلزیان)، ترافیكلایتی سۆران - رەواندز (حریق) و گەڕەكی كانی (ئازادی) کامێرای چاودێریی تیژڕۆیی دانراوە و خێرایی رێگەپێدراو 60 کیلۆمەتر مەترە لە کاژێرێکدا.
 
بە گوتەی گوتەبێژی هاتووچۆی سۆران، لەو ژمارە کامێرایە، تەنیا یەکیان خاڵ بۆ خاڵ (point to point)ـە و خێرایی رێگەپێدراو 100 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا؛ ئەویش لە جووتسایدی خەلیفان – سپیلک دانراوە؛ ئەوانی دیکە کامێرای جێگیرن.
 
لەبارەی شوێن و خێرایی رێگەپێدراوی کامێراکانی دیکەوە، عەقید موحسن شەمزینی روونیکردەوە، "بەشێکی دیکە لە کامێرەکانی چاودێریی تیژڕەوی لە جووتسایدی گشتیی سۆران (نەخۆشخانەی ئاشتی)، رێگەی سۆران - مێرگەسۆر (گوندی ناومێرگان)، رێگەی رێزان – بلێ، رێگەی كاولۆكان - جوندیان، رێگەی سۆران - گوندی خەلكان (نزیک پاركی گوڵان) دانراون و خێرایی رێگەپێدراو 80 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا.
 
گوتەبێژی هاتووچۆی سۆران گوتی، "لەدوای کاژێر 12:00ی شەوی 31ی ئابی 2025ـەوە کامێراکان سەرپێچی تۆمار دەکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.