کشتوکاڵی خانەقین: رێژەی سەوزایی شارەکە سەروو 13%یە

24-08-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین دەڵێت، لە ساڵی 2007ـەوە زیاتر لە 130 جار باخەکانی سنووری قەزاکە سووتاون. ئاماژە بەوەش دەکات، ئێستا رێژەی سەوزایی لە خانەقین سەروو 13%یە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 24-08-2025 کامەران عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین قسەی بۆ هونەر حەمید، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو کرد و رایگەیاند، بەر لە ساڵی 2003 رووبەری سەوزایی بەراورد بە رووبەری نیشتەجێبوون لە شارەکە زۆر زیاتر بوو، بەڵام ئێستا پێچەوانە بووەتەوە.
 
بە گوتەی کامەران عەبدوڵڵا، زیاتر لە دوو هەزار و 400 دۆنم باخ لە خانەقین هەیە، کە بەشێکی لە ساڵی 2007ـەوە لانیکەم 130 جار سووتاوە، ''باخ هەیە 2 بۆ 3 جار سووتاوە؛ باخی وا هەیە دوو دۆنمی سووتاوە و سەوز نەکراوەتەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر رێژەی سەوزایی هەبووە.''
 
وەک بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین دەڵێت، بەشێک لە باخەکان بە ئەنقەست سووتێنراون و رایگەیاند: ''کاتی خۆی داوامان لە دادگە کرد رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو خاوەن باخانە بگرێتەبەر کە بەئەنقەست باخەکانیان دەسووتێنن.''
 
کامەران عەبدوڵڵا رایگەیاند، ئێستا رێژەی سەوزایی لە خانەقین دەگاتە سەروو 13%.
 
رێژەی سەوزایی سەنتەری پارێزگاکانی باشووری کوردستان لە هیچ ناوچەیەک بەپێی رووبەر ناگاتە 20% کە ستانداردێکی جیهانییە.
 
بەگوێرەی بەرپرسانی شارەوانییەکان بۆ رووداو، زۆرترین رێژەی سەوزایی بەگوێرەی رووبەر لە هەولێرە؛ دواتر سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و کەرکووک.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.