لە کرماشان چوار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

24-08-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشان چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
 
رووداوەکە رۆژی شەممە 23ی ئابی 2025، لە رێگەی کرماشان - روانسەر لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا.
 
مەهدی جەعفەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، رووداوەکە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پێژو 405 و بارهەڵگرێک بووە. لە ئەنجامدا چوار کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلی پێژو دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە، شوفێری بارهەڵگرەکەش بریندار بووە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای کرماشان، هۆکاری رووداوەکە، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە بووە، کە چووەتە سایدی بەرامبەر و رووبەڕوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەی دیکە پێکیاندا داوە.
 
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەزاران کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن.
 
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە