رووداو دیجیتاڵ
گەشە حەمە چاوشین، هاوژینی لاهوور شێخ جەنگی بە رووداوی راگەیاند، دوای دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی، تەنیا یەک جار بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ کردووە و پێی گوتووە، "دۆخم باشە."
هاوژینی لاهوور شێخ جەنگی، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئارێز خالید، بێژەری تۆڕی میدیایی رووداو کردووە و بۆ یەکەمجار لە رێگەی رووداوەوە باسی شەوی شەڕەکەی لالەزار، چەند رووداوێکی دیکەی پێشتر و هەڵوێست و قسەکانی منداڵەکانیشی دەکات، کە باوکیان بینیوە لەکاتی دەستگیرکردنی.
گەشە حەمە گوتی، "ئەو شەوە بە زیاتر لە 100 درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەمان، ئەو هێرشە بەرفراوانە بۆ وێرانکردنی ماڵەکەمان نەبووبێت، بۆ هیچی دیکە نەبووە و هیچ مەبەستێکی دیکەی لەپشت نەبووە."
بە گوتەی هاوژینەکەی لاهوور شێخ جەنگی، ئەمە یەکەمجار نییە رووبەڕووی هەڕەشە و هێرش دەبنەوە، "لەدوای 8ی تەممووزەوە ئەوەندە هەڕەشەمان لێکراوە، لە تام دەرچووە، هەندێکجار بە گاڵتە لەگەڵ منداڵەکان دەمان گوت: بەڵکو ئەمجارە بێنە سەرمان و رزگارمان ببێت."
گەشە حەمە ئاشکرای کرد، پێشتریش بافڵ تاڵەبانی هاتووەتە سەر ماڵەکەیان، "بە ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم ماڵەکەمان سووڕاوەتەوە."
هاوژینەکەی هێشتا شانازی بە لاهوور شێخ جەنگی دەکات و دەڵێت، "لاهوور تەنیا دڵسۆز نەبووە بۆ ماڵ و منداڵەکانی، بەڵکو دڵسۆزی میلەتەکەشی بووە، مێژوویەکی وای هەیە کە خەڵک شایەتی دڵسۆزی بدەن، لاهوور بەو دەستگیرکردنە نەشکا، بەڵکو ئەوە کارێکی زۆر ناشرین بوو."
بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 22ی ئابی 2025، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی، هەڵیانکوتایە سەر هوتێل لالەزار، شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل. دوای سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە، هوتێلەکەیان کۆنتڕۆڵكرد و لاهوور شێخ جەنگی و پۆلادی برای دەستگیران.
دوای رووداوەکە هەر زوو ڤیدیۆی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی و لایەنگرانی بەرەی گەل و هێزی دووپشکی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی بڵاوکرانەوە.
لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان زلـلەیەک دەکێشێت بە پشتە ملی لاهوور شێخ جەنگیدا، گەشە حەمە لەبارەی ڤیدیۆکەوە دەڵێت، "ڤیدیۆکانمان بینین، کچەکەم تەمەنی 11 ساڵە و دەڵێت: بۆ وا دەکێشن بە پشتە ملی باوکم دا؟"
گەشە حەمە دەڵێت کچەکەی بە بینینی ڤیدیۆی نێو ماڵەکەیان شۆک بووە و گوتوویەتی، "ئەوە ژوورەکەی منە ئاوایان لێکردووە؟"
بە گوتەی هاوژینەکەی لاهوور شێخ جەنگی، هێزەکان لەو شەوەدا بە تەنیا نەچوونەتە سەر ماڵەکەی ئەوان، بەڵکو چوونەتە سەر ماڵی باوکیشی، "دایکم 10 ساڵە مردووە، دەرگای ژووری نووستنەکەیمان داخستووە، هەرچی شتی دایکمە دڵمان نەهاتووە دەستی لێبدەین، هێزەکان لەگەڵ خۆیان بردوویانە."
سەبارەت بە دۆخی هاوژینەکەی دوای دەستگیرکردنی و پەیوەندیی لەگەڵی، گەشە حەمە گوتی، "لەو کاتەوەی دەستگیرکراوە، تەنیا یەک جار پەیوەندیی پێوە کردم، ئەویش ئەو شەوە بوو کە دەستگیرکرا، خۆی پێی گوتم: دۆخی باشە."
گەشە حەمە بە شانازییەوە باسی دەستگیرکردنی هاوژینەکەی دەکات و دەڵێت، "کاتێک هێزەکە چوونەتە ژوورەوە، بە لاهووریان گوتووە: بکەوە سەر ئەژنۆ؛ بەڵام لاهوور رازی نەبووە، تەنانەت قسەشی پێ گوتوون و سەری بەرز کردووەتەوە."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ