کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە: عێراق هیچ هاوکارییەکی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ناکات

24-09-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

808 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان هەن. بە گوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، حکومەتی عێراق بە هیچ شێوەیەک هاوکارییان ناکات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئەیلوولی 2024 لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "808 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان هەن؛ چارەسەرکردنیان لە دەرەوە نزیکەی چوار ساڵە وەستاوە."
 
لوقمان عەبدولقادر دەڵێت، لە ساڵانی رابردوودا بە پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک نەشتەرگەری بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی کرا، کە سوودیان لێ بینی، بەڵام ئێستا 25 کەس لەوانە پێویستیان بە نەشتەرگەریی چاندنەوەی گلێنەی چاوە.
 
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کرد، "هەموو بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی پێویستیان بە چارەسەری بەردەوامی کۆئەندامی هەناسەیە، تاوەکو رەوشیان بەرەو باشتر بچێت."
 
لە 16ی ئاداری 1988 دەسەڵاتی بەعس شاری هەڵەبجەی بە چەکی کیمیایی بۆردوومانکرد و زیاتر لە پێنج هەزار کەس شەھیدبوون و 10 هەزار کەسی دیکەش بریندارکران و چەندەھا منداڵیش ونبوون.
 
بە گوتەی لوقمان عەبدولقادر، ساڵانە شەش بۆ حەوت کەس لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە گیان لەدەستدەدەن و ژمارەکەش لە هەموو هەرێمی کوردستان نزیکەی 11 کەسە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشداریی د. عادل باخەوان، سەرۆکی ناوەندی ئەورووپی بۆ توێژینەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال

عادل باخەوان: نێچیرڤان بارزانی رۆڵێکی گەورەی لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان هەیە

سەرۆکی ناوەندی ئەورووپی بۆ توێژینەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت، "رەنگە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی عێراق سەردانی سووریا بکات." لەبارەی سەردانەکەیشی بۆ بەغدا دەڵێت، "گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تەوەرێکی گرنگی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانییە."