یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب و تەکنەلۆژیای زانیاری لە کەرکووک دەکرێتەوە

24-09-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سبەی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب و تەکنەلۆژیای زانیاری لە کەرکووک دەکرێتەوە و 8 رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
د. واسف حەمدی شوەیکی، سەرۆکی لیژنەی رێکخەری پێشانگاکە، رۆژی چوارشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند،  پێشانگەکە کاژێر 10ی بەیانی  دەکرێتەوە نزیکەی 50 دەزگای وەشان لە پێشانگەکەدا بەشدار دەبن؛ 10 دەزگایان کوردین و ئەوانی دیکەش لە عێراق و وڵاتانی میسر، لوبنان، تورکیا، ئوردن، سعودیە، ئیمارات و سووریاوە بەشداری دەکەن. 
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش شوێنێکیان لەنێو پێشانگاکەدا هەیە.
 
پێشانگەکە لە هۆڵی کۆشکی سپی لە کەرکووک دەکرێتەوە، لە رۆژانی پێشانگەکەدا چەندین چالاکیی رۆشنبیریی جۆراوجۆر، وەک کۆڕ و کۆبوونەوەی گفتوگۆئامێز ساز دەکرێن.
 
پێشانگەکە بە سەرپەرشتیی وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق و بە هاوئاهەنگیی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک لە پارێزگاکەدا دەکرێتەوە و لەلایەن وەزیری رۆشنبیریی عێراق و پارێزگای کەرکووک دەکرێتەوە.
 
سەرۆکی لیژنەی رێکخەری پێشانگەکە ئاماژەی بەوەش کرد، هەرچەندە بانگهێشتی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەورووپاش کرابوون، بەڵام بەهۆی پێشخستنی وادەی پێشانگاکە لە مانگی کانوونی یەکەمەوە بۆ ئەیلوول، نەیانتوانیوە بەشداری بکەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.