رێکلام؛ لە خزمەتگوزاریی تەڵەبات پڕۆ داشکاندن و گەیاندنی بێبەرامبەر وەربگرن

24-09-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای تەڵەبات، پێشەنگی خزمەتگوزاریی گەیاندن لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، خزمەتگوزاریی نوێی بەشداریکردنی (تەڵەبات پرۆ - talabat pro)ـی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان خستە کار.
 
ئەم خزمەتگوزارییە تایبەتە چەندین سوود و داشکاندنی ناوازە پێشکێش بە بەشداربووانی دەکات، بە ئامانجی باشترکردنی ئەزموونی کڕیاران و پاشەکەوتکردنی پارە.
 
(تەڵەبات پرۆ) گەیاندنی خۆڕایی و داشکاندنی گەورە پێشکێش دەکات.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی تەڵەبات، بەشداربووانی (تەڵەبات پرۆ) سوودمەند دەبن لە:
 
داشکاندنی گەورە: داشکاندن تا 50% لەسەر زیاتر لە 500 بەرهەم لە "تەڵەبات مارت" و داشکاندنی دیکەی تایبەت بە ئەندامان.
 
گەیاندنی خۆڕایی بێسنوور: گەیاندنی بێبەرامبەر بۆ داواکارییەکانی خواردن بە بەهای 8,000 دینار یان زیاتر، و داواکارییەکانی بەقاڵی بە بەهای 10,000 دینار یان زیاتر لە "تەڵەبات مارت" و مارکێتەکانی دیکە.
 
پلانی بەشداریکردنی گونجاو
 
(تەڵەبات پرۆ) چەندین پلانی بەشداریکردنی فرەجۆر و گونجاو دابین دەکات:
 
نرخی گونجاو: بەشداریکردنی مانگانە بە 5,000 دیناری عێراقی، یان ساڵانە بە 42,000 دیناری عێراقی (کە دەکاتە 3,500 دینار لە مانگێکدا)، بۆ پاشەکەوتکردنێکی زیاتر.
 
تاقیکردنەوەی بێبەرامبەر: دوو هەفتە تاقیکردنەوەی بێبەرامبەر لە سەرەتای بەشداریکردن.
 
پلانی خێزانی: یەک بەشداریکردن لەگەڵ تاوەکو 3 کەس لە خێزان یان هاوڕێکانت بە تەنها 8,500 دیناری عێراقی مانگانە.
 
ئازادیی تەواو: بەشداریکردنەکە دەتوانرێت لەڕێگەی ئەپی تەڵەباتەوە هەر کاتێک ویسترابوو چالاک یان هەڵبوەشێنرێتەوە.
 
گوتەبێژێکی کۆمپانیاکە دەڵێت، "ئێمە بەردەوام کار دەکەین بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیارانمان. خزمەتگوزاریی (تەڵەبات پرۆ) بەشێکە لە ستراتیژیی گشتگیریی تەڵەبات بۆ دابینکردنی خزمەتی نوێگەرانە کە گونجاو بێت لەگەڵ ژیانی رۆژانەی خێرای بەکارهێنەرانمان."
 
هەروەها دووپاتیکردەوە کە "ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە هەنگاوێکە بۆ باشترکردنی ئەزموونی کڕیاران لە ڕێگەی پێشکێشکردنی کۆمەڵێک هەڵبژاردەی فراوان و سوودی تایبەت کە بەهۆیانەوە بەکارهێنەران دەتوانن بەڕێژەیەکی زۆر خەرجییەکان کەم بکەنەوە و هاوکات پێداویستییە ڕۆژانەکانیان بە ئاسانی پڕ بکەنەوە."
 
تەڵەبات بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی ئەزموونی کڕیار، بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی گەیاندنی کارا کە پارە و کات پاشەکەوت دەکات. کۆمپانیاکە لە ئێستادا لەگەڵ زیاتر لە 6 هەزار هاوبەشی جۆراوجۆر لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، بەغداد، دهۆک، زاخۆ، بەسڕە و نەجەف کار دەکات.
 
تەڵەبات لە ساڵی 2004 لە کوێت دامەزراوە و سەر بە گروپی کۆمپانیاکانی دیلیڤەری هیرۆ (Delivery Hero SE)ی نێودەوڵەتییە، کە لە مانگی یەنایەری 2024دا زیاتر لە شەش ملیۆن و نیو بەکارهێنەری چالاکی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەبووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.