سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: پێنجشەممە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەنێردرێت

24-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
 
رۆژی چوارشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2025، بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ''هەموو رێکارەکانی داهاتی نانەوتی تەواو بوون؛ سبەی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەنێرین.''
 
بە گوتەی ئەو بەرپرسە: ''هەفتەی داهاتوو دەست بە رێکارەکانی تەمویلکردنی مووچەی مانگی تەممووز دەکرێت، راستەوخۆ دوای گەیشتنی پارەکەش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.''
 
رۆژی چوارشەممە، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی راسپارد ''بە زووترین کات 120 ملیار دیناری دیکە، وەکو بەشی گەنجینەی فیدراڵی بۆ مانگی تەممووزی 2025 بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵی، بەهیواین پەلە بکرێت لە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی بە رێککەوتنێکی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی.''
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی لەپێناو دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاری دا مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە