رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای سنە دەڵێت، بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە پارێزگاکە 100 قوتابخانە، کەمتر لە 5 قوتابی تێیاندا دەخوێنن.
رۆژی چوارشەممە، 14ی ئەیلوولی 2025، فوئاد حوسێنی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای سنە رایگەیاند، "لەسەر ئاستی پارێزگای سنە 100 قوتابخانە هەن کە کەمتر لە 5 قوتابییان هەیە."
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سنە بوونی قوتابخانە بە یەک مامۆستا و چەند قوتابییەکی کەم، نیشانەی ئەو راستییەیە کە لەسەر ئاستی پارێزگاکە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی پەروەردەیی و بەڕەنگاربوونەوەی نەخوێندەواری لە ناوچە پەراوێز و بێبەشەکانی پارێزگاکە، هەوڵێکی زۆر دەدرێت.
رۆژی سێشەممە 23-9-2025 ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد.
بەپێی ئاماری پەروەردەی سنە، لە سنووری پارێزگاکە 340 هەزار قوتابی لە 3200 قوتابخانەدا دەخوێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ