زانکۆی سەلاحەدین: توانای وەرگرتنی زیاتر لە 10 هەزار دەرچووی ئامادەییمان هەیە

24-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، ئەم ساڵ دەتوانن زیاتر لە 10 هەزار دەرچووی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە بەشە جیاوازەکانی زانکۆی سەلاحەدین وەربگرن.
 
رۆژی چوارشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2025، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، زانکۆکەمان پلانی وەرگرتنی 10 هەزار و 358 خوێندکاری هەیە؛ ئەمەش بەهۆی زیادبوونی کۆلێژ، بەش، هۆڵەکانی خوێندن و ئامادەکاریی باشتر."
 
بە گوتەی سامان عەبدوڵڵا، ساڵانی رابردوو زانکۆی سەلاحەدین توانای وەرگرتنی نزیکەی شەش هەزار خوێندکاری هەبوو و گوتیشی: "ئەم ساڵ کۆلێژێکی نوێ بە سێ بەشەوە و هەروەها بەشێکی دیکەش بۆ زانکۆکەمان زیادکراون."
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ژمارەیە، 425 کورسی بۆ قوتابییانی نێودەوڵەتی تەرخاندەکرێت، بەتایبەتی لەو زانکۆیانەی کە یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵیان هەیە.
 
ساڵانە بەشێک لە خوێندکاران داوای گواستنەوە لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی دیکە دەکەن. ئەم ساڵ لە 15-07-2025ـەوە دەرگای گواستنەوە کرایەوە تاوەکو 15ـی ئەم مانگە. سامان عەبدوڵڵا دەڵێت: "ئەم ساڵ 837 قوتابی لە زانکۆکانی دیکەی کوردستانەوە بۆ زانکۆی سەلاحەدین گواستراونەتەوە و وەرگیراون."
 
رۆژی 23-09-2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا کاراکردنی زانکۆلاینی بۆ ماوەی هەشت رۆژ راگەیاند.
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەم ساڵ 57 هەزار و 980 قوتابی زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان دەرچوون؛ لەوانە 42 هەزار و 257 دەرچووی بەشى زانستى، 13 هەزار و 826 دەرچووی بەشى وێژەیی، هەزار و 327 دەرچووى ئامادەیی پیشەیی، 570 دەرچووى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانن، 
 
ئەم ساڵ داواکارى بۆ 680 بەش لە هەرسێ جۆر خوێندنى زانکۆلاین و پارالێل و ئێواران بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2026) لە 16 زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پێشکێش دەکەن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".