وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ رووداو: لەگەڵ عێراق 500 کورسیی خوێندن بۆ یەکدی دابین دەکەین

24-09-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق 500 کورسیی خوێندن بۆ یەکدی دابین دەکەن. لەو ژمارەیە 100 کورسییان بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆران.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی 9ی 2025، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "لە ئەنجامى هاوئاهەنگی نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکومەتى عێراق، بریاردرا 400 کورسیى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى نێوەڕاست و باشوورى عێراق بۆ دەرچووانی پۆلی دوازدەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان دابین بکرێت."
 
بە گوتەی عەباس ئەکرەم، هاوکات وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان 400 کورسیی خوێندن بۆ دەرچووانی دوازدەى ئامادەیی نێوەڕاست و باشوورى عێراق دابین دەکات. زانکۆکانیش دیاریکراون.
 
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا روونیکردەوە، "بۆ ئەم مەبەستە دەرچووانى دوازدەی ئامادەیی هەرێمى کوردستان لە چەند رۆژی داهاتوودا لە رێگەى لینکێکى تایبەت لە وێبسایتى زانکۆلاینەوە دەتوانن داواکارى بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانى نێوەڕاست و باشوورى عێراق پێشکێش بکەن."
 
عەباس ئەکرەم دەڵێت، "لەو 400 کورسییە 100یان بۆ پزیشکییە، 100یان بۆ ئەندازیارییە، 100 کورسی بۆ بەشەکانی مرۆڤایەتی و 100 کورسیش بۆ پەیمانگەکانە."
 
لەبارەی کۆنمرەوە، عەباس ئەکرەم گوتی، "قوتابیانی عێراق کە داواکاریی پێشکێش دەکەن کۆنمرەی خۆیان بۆ هەژمار دەکرێ و قوتابی ئێمەش کۆنمرەی زانکۆکانی خۆمانی بۆ هەژمار دەکرێ، واتە بە کۆنمرەی ئەوان ناچێتە پێشبڕکێوە."
 
عەباس ئەکرەم ئەوەیشی گوت: "جگە لەو 400 کورسییەی کە بۆ قوتابی و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان ئامادەکراوە، 100 کورسیش بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) دابین کراوە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، "هاوشێوەی 400 کورسییەکە، ئێمە 100 کورسی و خوێندنی باڵای عێراقیش 100 کورسی بۆ ئێمە دابین دەکەن. ئەو 100 کورسییە داواکاری پێشکێش کراوە واتە بۆ خوێندنی باڵای عێراق نێردراوە، بەڵام ئەو 100 کورسییە ئێمە دابینیان دەکەین، ئەو کاتە بەردەست دەبێ کە خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەکرێتەوە و ئەوکات دیار دەبێت مەرجەکانیش چی دەبن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.