کوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئايدن مه‌عرووف، وه‌زيرى كاروبارى پێكهاته‌كان له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری كاروباری پێكهاته‌كان كۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی لە پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و فراوانكردن و بره‌ودانی به‌رده‌وام به كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبووڵكردن و لێبوورده‌یی کردووە. ئایدن مەعرووفیش دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتیوانی کردوون و بووە بە "رەمزی پێکەوەژیان".
رۆژی سێشەممە، 24ـی ئۆکتۆبەری 2023 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیری كاروباری پێكهاته‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووە و کۆبوونەتەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەکەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، هه‌ردوولا له‌باره‌ی دۆخی پێكهاته‌كان و مافه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان بیروڕایان گۆڕییه‌وه. ئایدن مه‌عرووف پوخته‌یه‌كی لەبارەی چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان و ئاماده‌یی و رۆڵیان له ژیانی سیاسی و كارگێڕیی وڵات‌دا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژه‌دان به پێویستیی پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و فراوانكردن و بره‌ودانی به‌رده‌وام به كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبووڵكردن و لێبورده‌یی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه" هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌میشه به وڵاتی هه‌مووان و لانه‌یه‌كی ئارام بۆ ته‌واوی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی دەمێنێته‌وه و به هه‌موو شێوەیه‌ك پارێزگاری له مۆزاییكی ئایین و نه‌ته‌وه‌کان ده‌كات".
هەر لەو بارەوە ئایدن مەعرووف، وه‌زیری كاروباری پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، 24-10-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەکو هەمیشە پشتیوانی پێکهاتەکان بوو. ئەو بووە بە رەمزی پێکەوەژیان و پشتیوانی خۆی بۆ پێكهاتەکان و کورسی کۆتاکان دووپات کردەوە".
سکاڵایەک لە دادگەی فیدراڵی لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراوە کە دژی پێنج مادەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە کە تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی هەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ