نووسینگەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی 'هەژماری من' لە سلێمانی داخراون؟

24-10-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەنگۆی داخستنی نووسینگەکانی "هەژماری من" لە بانکەکانی سلێمانی هەیە، یەکێک لەو بانکانە دەڵێت، 10 رۆژە کارەکانی "هەژماری من" لە بانکەکەیان راگیراوە، تیمەکانی ئەو هەژمارەش لە سلێمانی دەڵێن، لە کارەکانیان بەردەوامن.
 
سەرچاوەیەک لە بانکی 'تووی مەلیک' لە سلێمانی رۆژی پێنجشەممە، 24-10-2024 بە رووداوی گوت، نزیکەی 10 رۆژە، کارکردنی تیمەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی "هەژماری من" لە بانکەکە راگیراوە.
 
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی "هەژماری من" حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ رێگەی گرتووەتەبەر، یەکەمیان پڕکردنەوەی فۆڕمەکەیە بە شێوەی ئۆنلاین، دووەم پڕکردنەوەی فۆڕمەکەیە لە رێگەی یەکەی ژمێریاریی وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، سێیەمیان پڕکردنەوەی فۆڕمەکەیە لە رێگەی تیمەکانی تایبەت بە "هەژماری من"، کە بەشێوەی کاتی دەچنە بانک و دامەزراوەکان.
 
سەرچاوەکەی بانکی تووی مەلیک گوتی: "نزیکەی 10 رۆژ لەمەوبەر، کاری ئەو تیمە لە بانکەکەمان راگیرا، چونکە لەکاتی دابەشکردنی مووچەدا قەرەباڵخی لە بانکەکەدا دروست دەبوو، پڕکردنەوەی ئەو فۆڕمەش هۆکاربوو بۆ ئەوەی قەرەباڵخییەکی زۆر دروستبێت و لۆد لەسەر کارمەندانمان دروست ببێت."
 
بەڵام "تیمی هەژماری من" لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ مووچەخۆران بە رووداوی گوت: "ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی دەیانەوێت فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، دەتوانن لە رێگەی ئۆنلاین و یەکەی ژمێریاری، وەزارەت یان فەرمانگەکەیانەوە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە."
 
بە گوێرەی داتاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 500 هەزار مووچەخۆر، لە پرۆژەی "هەژماری من" تۆمارکراون و مانگی ئەیلوول نزیکەی 153 هەزار مووچەخۆر بەشێوەی ئەلیکترۆنی و لە رێگەی ئەی تی ئێمەکانەوە مووچەیان وەرگرتووە.
 
میدیاکانی یەکێتی، لەوانەش میدیای فەرمیی یەکێتی رۆژی پێنجشەممە بڵاویان کردەوە، "بەیانی ئەمڕۆ سەرجەم نووسینگە و بنكەكانی پڕۆژەی "هەژماری من"، كە لەسلێمانی هەبوون، داخران."
 
پڕۆژەی "هەژماری من" لەبانكەكانی تووی مەلیك، تانجەرۆ و مەڵكەندی نووسینگەی سەرەكیان هەبووە، بەڵام میدیای یەکێتی دەڵێت: "ئەمڕۆ لەسلێمانی داخران و چیتر كاریان پێناكرێت."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.