رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی سلێمانی - کەرکووک لە نزیک قەزای چەمچەماڵ، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواریش بریندار بوون، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
عەمید عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رووداوەکە وەرگەڕان بووە و نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی روویداوە".
بەڕێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ گوتی: "دوو کچ کە خوشکن گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان لەدایکبووی 2015 و ئەوەی دیکەش 2016یە".
هەر لە رووداوەکەدا چوار کەسی هەمان خێزان بریندار بوون. بەڕێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ گوتی: "برینی سێیان سەختە".
بریندارەکان کە دووانیان هاوژینی یەکدین، رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ