د. شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ بەربژێرانی پارتی لە کەرکووک: لۆکە بخەنە گوێتان

24-10-2025
جەمال حەسەن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرلیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکووک رایدەگەیێنێت: "ماوەیەکە بەمەبەست و بەپیلانی دوژمنانی پارتی، بەربژێرانی حیزبەکەمان بەئامانج دەگیرێن". داواش لە بەربژێران و کادرانی پارتی دەکات "لۆکە بخەنە گوێیان تاوەکو گوێیان لە پیلانگێڕی و دژایەتییەکان نەبێت''.
 
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرلیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکووک، لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە نووسیوویەتی: "ئەو هەوڵانە ترسە لە بەردەوامی دەستکەوتەکانی پارتی لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا لەپێناو کەرکووک و ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە".
 
د. شاخەوان عەبدوڵڵا دەشڵێت: "دژایەتیکردنی بەربژێرەکانی پارتی، نیشانەی کاریگەری جموجۆڵەکانی کادرانی حیزبەکەیە لە سنووری پارێزگای کەرکوک".
 
سەرلیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکووک جەخت دەکاتەوە "سەرخستنی لیستەکەیان لە کەرکووک، گەورەترین وەڵامە بۆ نەیاران".
 
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکووک 24 بەربژێری هەیە. لە هەڵبژاردنی رابردوو پارتی دوو کورسی لەو بازنەیە بە دەستهێنا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە