لە ورمێ تەقینەوەیەک روویدا و پێنج کەس بریندار بوون

24-10-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی تەقینەوەیەک لە گوندێکی سەر بە ناوەندی پارێزگای ورمێ، پێنج کەس بریندار بوون. بەڕێوبەری فریاکەوتنی پارێزگاکە دەڵێت، رووداوەکە بەهۆی لێچوونی گازی ماڵان بووە.
 
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 24-10-2025، لە گوندی بالاوی سەر بە ناوەندی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە. فەرزین رەزازادە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگاکە رایگەیاند، پێنج ئەندامی یەک خێزان بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار بوون.
 
بەگوتەی فەرزین رەزازادە سەرجەم بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ورمێ کراون.
 
وەک بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ورمێ دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە، ''بەڵام بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لێچوونی گازی ماڵان هۆکار بووە بۆ تەقینەوەکە و برینداربوونی ئەندامانی ئەو خێزانە."
 
گوندی بالاو بە دووریی حەوت کیلۆمەتر، دەکەوێتە باکووری شاری ورمێ و دانیشتووانەکەی کورد و ئازەرین.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا- سێنتکۆم

سێنتکۆم: لە شەش مانگدا نزیکەی 80 ئۆپەراسیۆنمان دژی داعش کردووە

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە مانگی تەممووزی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، هێزەکانیان بە هاوکاریی هاوبەشەکانیان نزیکەی 80 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش لە سووریا کردووە. راشیگەیاند: "119 گومانلێکراو دەستگیرکراون."