رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان هۆشداری دەداتە راوچییەکان لەو پارێزگایە و دەڵێت، دەستبەسەریان دەکات و دەیانداتە دادگە.
عەلیڕەزا محەممەدی، بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی ئیلام رایگەیاند، دەستیان بە دەستبەسەرکردنی راوچییەکان کردووە و لەم هەفتەیەدا 17 راوچییان دەستبەسەرکردووە و دەستیشیان بەسەر چەندین پارچە چەکی راو و کەلاکی دەیان باڵندەی کێویدا گرتووە.
بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی ئیلام دەڵێت، ئەو راوچییانەی دەستبەسەر دەکرێن، دەدرێنە دادگە و بەپێی بەڵگەی کارە نایاساییەکەیان داوای سزادانیان دەکرێت.
642 هەزار هێکتار لە رووبەری پارێزگای ئیلام دارستانە و بەپێی راپۆرتی پاراستنی ژینگەی ئیلام، 200 جۆر باڵندە و 43 جۆر ئاژەڵی شیردەر و 24 جۆر ئاژەڵی خشۆکی کێوی لەو پارێزگایە هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ