لە بەردەڕەش بەهۆی پێکدادانی دوو بارهەڵگری سووتەمەنییەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

24-11-2023
سۆران حوسێن
دیمەنێکی ئاگرەکە دوای رووداوە هاتووچۆکە
دیمەنێکی ئاگرەکە دوای رووداوە هاتووچۆکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە رێگەی بەردەڕەش - کەڵەک رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەو هۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، تەرمێکیان لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا دەرهێناوە.

ئەمڕۆ هەینی، 24-11-2023، موقەدەم کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئاگرەکە لە سنووری پارێزگای دهۆکە، بەڵام لە قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر نزیکترە و تیمەکانیان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی.

 

 
میراودەلی گوتی، بارهەڵگرەکان سووتەمەنیی نەفتایان پێ بووە؛ بۆیە ئاگرەکەی گەورە بووە. گوتیشی، پێنج ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و 90%ی ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە.
 
 
لەبارەی زیانەکانەوە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتی، "تەرمی کەسێکیان لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا دەرهێناوە و سەرقاڵی گەڕانن بۆ زانینی تەواوی زیانەکان".
 
 
رێگەی بەردەڕەش - کەڵەک لە سنووری پارێزگای دهۆک رێگەیەکی یەک سایدە و دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بە هەولێر دەبەستێتەوە. رۆژانە سەدان بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی تایبەت بە رێگەکەدا هاتووچۆ دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە