بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان: ئەم ساڵ 61 کەس لە ئاودا خنکاون

24-11-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەم ساڵ 61 کەس لە ئاودا خنکاون، ئەوە لە کاتێکدایە پار بەگشتی 64 کەس خنکابوون.
 
رۆژی دووشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرکەوت کاڕەش، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە سەرەتای ساڵەوە 61 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون. لەسەر ئاستی پارێزگاکان، زۆرترینیان لە هەولێر و کەمترینیان لە هەڵەبجە بووە."
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، هەر ئەم ساڵ 117 کەسیان لە خنکان رزگارکردوون؛ ئاماژەی بەوەشکرد، کاری زۆریان کردووە بە مەبەستی کەمکردنەوەی رووداوەکانی خنکان. بۆ نموونە: "رێنوێنیی زیاترمان هەڵواسیوە و تیمەکانمان زوو دەگەنە شوێنی رووداوەکان."
 
بە گوتەی سەرکەوت کاڕەش، تەرمی دوو کەس لەوانەی خنکاون هێشتا نەدۆزراونەتەوە؛ یەکێکیان ئاڤێستا یوسف و ئەوی دیکەیان منداڵێک بووە لە سنووری سۆران؛ گوتیشی: "هەڵکەوتەی جوگرافیای کوردستان لەگەڵ ناوچەکانی دیکە جیاوازە و لەنێو ئاودا تونێل و کون و کەلەبەری زۆر هەن، بۆیە هەندێک جار تەرمەکان نادۆزرێنەوە."
 
ئاماری رووداوەکانی خنکان لە هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە: 
 
پارێزگای هەولێر؛ 21 کەس
پارێزگای سلێمانی؛ 3 کەس
پارێزگای دهۆک؛ 5 کەس
پارێزگای هەڵەبجە؛ 2 کەس
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ؛ 8 کەس
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؛ 10 کەس
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین؛ 2 کەس
ئیدارەی گەرمیان؛ 2 کەس
قەزای ئاکرێ؛ 8 کەس
 
بەپێی ئاماری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2023، 61 کەس لە ئاوی رووبار و چەمەکاندا خنکابوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.