رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری یەکەی باخداریی مهاباد دەڵێت؛ بەرهەمی سێو ئەم ساڵ لە مهاباد 110 هەزار تۆن بووە.
رۆژی دووشەممە، 24ی تشرینی دووەمی 2025، هیدایەت عەبدولی، بەڕێوەبەری یەکەی باخداری مهاباد رایگەیاند: "لە سەرەتای بەهار بەهۆی سەرما و تەرزەوە، پێشبینی دەکرا بەرهەمی سێو لە مهاباد 20٪ بۆ 25٪ کەم بکات و ئێستا ئەو پێشبینییە بووەتە راستی."
بەگوتەی بەڕێوەبەری یەکەی باخداری مهاباد، 20٪ بەرهەمی سێو لە نێوخۆی مهاباد بەکاردێت و 80٪ی بۆ شارەکانی دیکەی پارێزگای ورمێ و پارێزگاکانی دیکە ئێران دەنێردرێت.
لە مهاباد 8 هەزار هێکتار باخی سێو هەیە و هەر هێکتارێک لەو باخانە 16 تۆن بەرهەمی دەبێت.
پارێزگای ورمێ 800 هەزار هێکتار زەویی کشتوکاڵی هەیە و ساڵانە سەرووی شەش ملیۆن تۆن بەروبوومی کشتوکاڵی بەرهەم دەهێنێت. هەروەها 122 هەزار هێکتار لە رووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکانی رەز و باخن، کە زیاتر لە 65 هەزار هێکتاریان کراونەتە سێو و پارێزگاکە لە بەرهەمهێنانی سێو لەسەر ئاستی ئێران لە پلەی یەکەم دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ