ئۆتۆمبێل لە شێرزاد حەسەن دەدات؛ "تەندروستیی کەمێک ناجێگیرە"

24-11-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سلێمانی، تاکسییەک خۆی بە شێرزاد حەسەنی نووسەردا دەکێشێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ. رێکخەری سەنتەری میترۆیش دەڵێت، "تەندروستیی کەمێک ناجێگیرە."
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 24ی 11ی 2025، رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەم بەیانییە شێرزاد حەسەنی نووسەر لە گەڕەکی عەقاریی شاری سلێمانی، تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بووە و تاکسییەک خۆی پێدا کێشاوە"
 
بە گوتەی رێکخەری سەنتەری میترۆ، دوای رووداوەکە، ئەو نووسەرە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە و پشکنینی بۆ دەکرێت.
 
رەحمان غەریب گوتی، "مامۆستا شێرزاد لە رووداوەکەدا بەسەر لای راستدا کەوتووە و تووشی تاسانێکی دژوار بووە؛ گورزەکە بەر سەری کەوتووە؛ پزیشکانی نەخۆشخانە دەڵێن تەندروستیی کەمێک ناجێگیرە."
 
لەبارەی نوێترین پشکنینی دۆخی شێرزاد حەسەنەوە، رێکخەری سەنتەری میترۆ ئاماژەیدا کە ئێستا خەریکن پشکنینی سیتی سکانی بۆ دەکرێت و لە نەخۆشخانە خەوێنراوە.
 
شێرزاد حەسەن لە ساڵی (1951 یان 1952) لە شاری ھەولێر لە گەڕەکی خانەقا لەدایکبووە. لە ساڵی 1974-1975 لە زانکۆی بەغدا بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی بەدەستهێناوە.
 
ئەو نووسەرە 26 ساڵ لە بواری پەروەردەدا وەک مامۆستا و سەرپەرشتیار کاری کردووە، لە ساڵی 1994 تاوەکو حوزەیرانی 1997 لە بەشی پەروەردە و راگەیاندن لە رێکخراوێکی MAG کاری کردووە، بۆ ماوەی دوو ساڵیش سەرنووسەری گۆڤاری ئاوات و ھێڤی بوو کە رێکخراوەکە دەریدەکرد بۆ منداڵان و قوتابییان، ئامانجی ئاگادارکردنەوە و هۆشیارکردنەوە بوو لە بەرامبەر ترس و ھەڕەشەکانی مین. بۆ ماوەی شەش ساڵ لە رێکخراوی (یونیسکۆ) بۆ کاروباری پەروەردە کاری کردووە.
 
کۆمەڵێک بەرهەمی ئەدەبی نووسیون و وەریگێڕاون؛ هاوکات چەندان کتێبی فیکریشی کردوونەتە کوردی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە