کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

25-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەی گەرما دادەبەزێت. کەشناسێک دەڵێت، سبەی بارانی باش دەبارێت و دوو سبەی لە چەند شارێک بەفر دەبارێت.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت؛ لە سنووری پارێزگای سلێمانی نمەباران و لە چەند شوێنێکی هەمان سنوور بەفر دەبارێت و ئێوارە بارینەکە لاواز دەبێت و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
 
کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سەرەتا لە پارێزگای دهۆکەوە بە نمەباران و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات، دواتر تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی هەینی بەتایبەت لە شەودا تاوەبارانی باش دەبارێت؛ پلەی گه‌رما پێنج پله‌ نزم دەبێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری سه‌رمایه‌كی تووند هه‌یه".
 
بە گوتەی ئەو کەشناسە، شەوی شەممە لە ناوچە شاخاوییه‌كانی سلێمانی، پێنجوێن، سۆران، بیاره، پیرەمەگروون و سەنگاو بەفر دەبارێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پلەی گەرما نزیکەی سێ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ. سەبارەت بە پلەی گەرمای سبەی کەشناسی دەڵێت، "لە ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان لەوانە پارێزگای دهۆک 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە، بە جۆرێک لە ناوچە بەرزەکان لە سفری سیلیزی نزیک دەبێتەوە".
 
بەرزترین پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

 

هەولێ: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
دهۆک: 8 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی
 زاخۆ: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".