رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قەوڵتاس ـی کاکەییەکان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کاکەییەکانی کوردستان و جیهان دەکات و جەختی لە بەهێزتركردنی كولتووری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان کردەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 25-01-2024، بارەگای بارزانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سەرۆک بارزانی لە جەژنی قەوڵتاس پیرۆزبایی ئاراستەی کاکەییەکان کردووە و گوتوویەتی، "هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکانمان و تێكڕای پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەردەم جەژن و بۆنەكانیان لە ئارامی و خۆشیدا بکەنەوە."
بەگوێرەی بارەگای بارزانی، سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی ئەو جەژنەوە جەختی لە بەهێزتركردنی كولتووری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان و پاڵپشتیكردنی ماف و داواكانی پێكهاتەكان کردەوە.
دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی:
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکانمان و تێكڕای پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەردەم جەژن و بۆنەكانیان لە ئارامی و خۆشیدا بکەنەوە.
لەو بۆنەیەدا جەخت لە بەهێزتركردنی كولتووری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان و پاڵپشتیكردنی ماف و داواكانی پێكهاتەكان دەکەینەوە.
بمێنن لە خێر و خۆشیدا.
مسعود بارزانی
25ی كانوونی دووەمی 2024
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ