لە 10 مانگی رابردوودا نزیکەی حەوت ملیۆن گەشتیار لە دەروازەی مێرانەوە هاتووچۆیان کردووە

25-01-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 10 مانگی رابردوودا نزیکەی حەوت ملیۆن کەس لە دەروازەی سنووریی مێرانەوە تێپەڕیون، واتە رۆژانە نزیکەی 15 هەزار کەس.
 
زاهدین چێشمە خاوەر، بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 10 مانگی رابردوودا شەش ملیۆن و 952 هەزار و 203 کەس لە دەروازەی نێودەوڵەتیی مێرانەوە هاتووچۆیان کردووە.
 
زاهدین چێشمە خاوەر گوتی، لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 912 هەزار و 600 ئێرانی و 391 هەزار و 210 گەشتیاری بیانی لە دەروازەکەوە بەرەو عێراق هاتووچۆیان کردووە.
 
هاوکات بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ئیلام لەو ماوەیەدا، زیاتر لە سێ ملیۆن و 83 هەزار ئێرانی و 564 هەزار و 637 گەشتیاری بیانی لە دەروازەی سنووریی مێرانەوە بەرەو ئێران تێپەڕیون.
 
زاهدین چێشمە خاوەر ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە رۆژانی چلەی ئیمام حوسێن، رۆژانە لە دەروازەی نێودەوڵەتیی مێرانەوە 10 هەزار بۆ 15 هەزار گەشتیار هاتووچۆیان کردووە.
 
دەروازەی سنووریی مێران لە پارێزگای ئیلامە و یەکێک لە دەروازە سەرەکییەکانی نێوان ئێران و عێراقە بۆ هاتووچۆی گەشتیاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی. زۆربەی ئەو گەشتیارانەی کە بە دەروازە سنوورییەکەدا هاتووچۆ دەکەن، زیارەتکارانن، کە سەردانی مەزارگەی ئیمامەکانی شیعە لە عێراق دەکەن، یان لە عێراقەوە دەچنە ناوەندە ئایینییەکانی ئێران.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".