گرووپێکی چەکداری شیعە لە کەرکووک کوردێک بریندار دەکەن و خانووەکەشی دەڕووخێنن

25-01-2025
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
خانووی گەنجە کوردەکە دوای رووخاندنی.
خانووی گەنجە کوردەکە دوای رووخاندنی.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەو هەیکەلەی لە سەرەتای ئەم ڤیدۆیەدا دەبینرێت، گەنجێکی کوردی کەرکووک دروستیکردووە، دوای ئەوەی سەقفەکەی دەکات، ژمارەیەک چەکداری گرووپە شیعەکان دەچنە شوێنەکە و تەقەی لێدەکەن، سەرەڕای بریندارکردنی ئەو، خانووەکەشی دەڕووخێنن. 
 
دوای رووخاندنی هەیکەلەکە، سێ خوشکی گەنجە کوردەکە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە وێرانەی ئەو خانووە دەڕوانن کە براکەیان دەیویست بە پارەی کرێکاری دروستی بکات. زەوییەکە زێدەڕۆییە و دوای دروستکردنی گرووپێکی چەکداری شیعە، بەرۆکی گەنجەکە دەگرن و دەڵێن، "ئێمە دەستمان بەسەر زەوی ئەم سنوورەدا گرتووە و بۆت نییە خانوو لەسەر ئەم زەوییە دروستبکەیت."
 
تابان نازم، خوشکێکی  ئەو گەنجەیە کە بریندارکراوە و دەڵێت، "من خوشکی نەجات نازمم، ئەو گەنجەی کە ئەم زەوییەی کڕی بوو، درەنگانێکی شەو حەشدی شەعبی لێیاندا و بەپەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە و لەوێ بۆ ماوەی 10 رۆژ لە دۆخێکی خراپی تەندروستی بوو، ئەو دەیزانی ئەم زەوییە زێدەڕۆییە، بەڵام باری دارایی خراپ بوو بۆیە ئەم زەوییەی کڕی، پاشان گەیاندی بە قۆناخی هەیکەل بەڵام رووخاندیان."
 
هەیکەلەکە دەکەوێتە ناوچەی سەیادە لە باشوری کەرکووک، دوای هێرشەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، چەکدارە شیعەکان لەو ناوچەیە باڵادەستن و بەشێوەیەکی نافەرمی دەستیان بەسەر زەوییەکانی حکومەتدا گرتووە. 
 
کەسوکاری ئەو گەنجە لای پۆلیس سکاڵایان کردووە، بەڵام هێشتا دادگە هیچ بڕیارێکی لێ نەداوە. بەگوتەی خوشکەکانی ئەو گەنجە، دوای بریندارکردنی کەرکووکی جێهێشتووە.
 
عەمید سابیر محەممەد، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی کەرکووک لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، "لەلایەن هەر هاونیشتیمانییەکەوە سکاڵا بکرێت لەسەر هەر هێز و گرووپ و دامودەزگایەک، ئێمە بەدواداچوونی بۆ دەکەین. ئاگەدارم سکاڵاکە گەیشتووەتە لای ئێمە و ئێمەش بەدواداچوون دەکەین، بەڵام دوای رەزامەندی دادگە و ئەگەر بڕیاری دادگا رووبەڕووی ئێمە بکرێتەوە تاوەکو ئەو کەسە دەستگیربکەین و بیدەینە دادگا."
 
بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هەر خانوویەکی زێدەڕۆ گەیشتبێتە قۆناخی سەقف درووستکردن، نابێت بڕوخێنرێت، بەڵام ئەو چەکدارانە بە شوفڵ و بێ گەڕانەوە بۆ ئیدارە و دادگەی کەرکووک، هەیکەلەکەیان رووخاندووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.