ئاگرەکەی بازاڕی نووری مهاباد کۆنترۆڵ کرا

25-01-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی مهاباد رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە بازاڕی نووری شاری مهاباد کەوتەوە، بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا کوژێندرایەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 25ی کانوونی دووەمی 2025، سەردار فەداکار، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی مهاباد رایگەیاند، "ئاگرەکە لە نهۆمی سێیەمی بازاڕەکە کەوتبووەوە و لە یەکێک لە فرۆشگەکانەوە دەستیپێکردبوو. دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لە ماوەیەکی کەمدا کۆنترۆڵ کرا."
 
سەردار فەداکار گوتی، "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، ئاگرەکە لە فرۆشگەیەکی فرۆشتنی پاترییەوە کەوتووەتەوە، ئەوەش بەهۆی شێوازی نادروستی دانانی پاترییەکانەوە."
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی مهاباد ئاماژەی بە زیانە داراییەکانی ئاگرەکە نەکرد، بەڵام رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی رووداوەکە لە کاتێکدا بووە هێشتا بازاڕەکە نەکرابووەوە، هیچ کەسێک بریندار نەبووە.
 
بازاڕی نووری مهاباد دەکەوێتە شەقامی شوورا و لە نزیک بازاڕی تاناکورای شارەکەیە.
 
بازاڕەکە لە ساڵی 2011 کراوەتەوە، لە سێ نهۆم پێکدێت و نزیکەی 450  فرۆشگەی تێدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک پێشمەرگە ئاڵای کوردستان بەرز دەکەنەوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ کەموکوڕییەک لە خواردنی پێشمەرگەدا نییە

هاونیشتمانییەک کە خۆی وەک پێشمەرگە ناساند، پەیوەندی بە رووداوەوە کرد و رایگەیاند، خواردن لە سەنگەرەکان باش نییە. بەڵام فەرماندەیەکی لیوای 26ی وەزارەتی پێشمەرگە گوتی، خواردنیان زۆر باشە و سووتەمەنیشیان هەیە. بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەش رەتی دەکاتەوە، خواردنی پێشمەرگە باش نەبێ.