بەنگین رێکانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان: تەنیا جێبەجێکردنی ماوە

25-02-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون لەبارەی بە ئەلیکترۆنیکردنی (نیشتمانیکردن)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، تەنیا جێبەجێکردنی ماوە. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی شوباتی 2024، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق، سەبارەت بە رێکارەکانی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیارەکان دراون، تەنیا جێبەجێکردنی ماوە." 
 
رێکانی راشیگەیاند: "هەروەها پێویستە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندی، لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنیەوە، رێگەچارەیەک بدۆزنەوە کە زامنی مافی خەڵک بکات."
 
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، 21ـی شوباتی 2024، دادگەی باڵای فیدراڵی بڕیارێکی دەرکرد بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی (نیشتمانیکردن)ی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکان و داوای لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەند کرد، هاوئاهەنگی بکەن بەگرتنەبەری میکانیزمێکی تایبەت بۆ جێبەجێکردنیان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.