قوفڵی دەرگای فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گۆڕدراوە

25-03-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی تورکمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایدەگەیێنێت بەبێ ئاگاداری خۆیان، قوفڵی دەرگای فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گۆڕاوە، ئەوەش نیگەرانی کردوون و داوای لێکۆڵینەوە دەکەن. 
 
ئەحمەد رەمزی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەرەی یەکگرتووی تورکمانی، رۆژی دووشەممە، 25ی ئاداری 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ژووری تایبەت بۆ فراکسیۆن و پێکهاتەکانی کورد، تورکمان و عەرەب تەرخانکراوە، هەریەکەیان شوێنی تایبەتی خۆیان هەیە.
 
بەڵام وەک ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، کاتێک دوێنێ چووەتە دەوامی ئەنجوومەن سەری سووڕمان بەبێ ئاگادارکردنەوەیان قوفڵی دەرگای فراکسیۆنەکەیان گۆڕیوە
 
ئەحمەد رەمزی دەڵێت: "ئەو کارە زۆر نیگەرانی کردووین، ئەمڕۆ بە فەرمی داوامان کردووە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بکرێت".
 
بەرەی یەکگرتووی تورکمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، دوو ئەندامی هەیە، ئەوانیش ئەحمەد رەمزی کەریم و سەوسەن عەبدولواحید شاکر.
 
ئەحمەد رەمزی، دەڵێت، بە فەرمی هیچ لایەنێک تۆمەتبار ناکەین تاوەکو لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبێت، بەپێی زانیاری بەرایی فەرمانبەرێک لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە ئەو کارەی کردووە، بەڵام دەبێت لێکۆڵینەوە لەگەڵ بکرێت، بزانرێت هۆکاری ئەو کارەی چییە". 
 
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە 16 ئەندام پێکهاتووە، 7 کورد، 6 عەرەب، 2 تورکمان و  کۆتای کریستیان. تاوەکو ئێستا بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان ئەنجوومەنەکە نەیتوانیوە کۆبێتەوە و سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگر و پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێرێت.
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.