رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕەکی واستی شاری کەرکووک بەهۆی دەمەقاڵێوە شەڕ دروستبوو و، لە ئەنجامی تەقەکردندا دوو هاوژین بریندار بوون.
موقەدەم عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای دەمەقاڵێ، تەقە لە ژن و پیاوێک و کوڕەکەیان کراوە و بەهۆیەوە ژن و پیاوەکە برینداربوون."
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتیشی، "دوای رووداوەکە، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و توانی حەوت تۆمەتبار دەستگیر بکات لەوانەی تەقەیان کردووە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هەر حەوت تۆمەتبارەکە بە ماددەی 405/31 فەرمانی راگرتنیان بۆ دەرچووە."
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، "فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک خۆی سەرپەرشتیی دۆسییەکەی کردووە و بەڵێنی داوە بە تووندی سزای ئەو کەسانە بدات کە تەقە دەکەن و سەرپێچیی یاسایی دەکەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ