رووداو - چەمچەماڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کرێکارێک لەکاتی لەبغکردنی خانووی ماڵێک، بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کرێکارەکە ناوی (م. ع. م)ە و لەدایکبووی ساڵی 1988ـە.
بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش کرد، کاژێر 08:00ی بەیانی تەرمەکەی بۆ پشکنین هێنراوەتە پزیشکی دادی چەمچەماڵ و لە توێکارییەکەدا دەرکەوتووە بەهۆی تەزووی کارەبا بە کەرەستەکانی کارکردنی، کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.
چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ئەمساڵ بەم کرێکارەوە 13 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ