ئاسایشی هەولێر سێ کەس بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی دەرمان و جگەرە دەستگیردەکات

25-05-2024
هیدایەت جان
دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبارەکە
دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبارەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سێ کەسی بە تۆمەتی بە نایاسایی بردنی دەرمان و جگەرە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق دەستگیرکران، "کە بەنیازبوون لە رێگەی پاسی گەشتییارییەوە دەرمان و جگەرەکان لە هەرێمی کوردستانەوە ببەنە دەرەوە." 
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ (شەممە، 25ـی ئایاری 2024) رایگەیاند "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بە ناوەکانی (د. س. م.) و (ع. ع. م.) و (م. م. و.)، کە شوێنێکی شاراوە و نهێنییان لەنێو پاسێکی گەشتیاریدا دروستکردبوو." 
 
ئاسایشی هەولێر ڤیدیۆی چۆنیێتی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبارەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت؛ "تۆمەتبارەکان بەنیازبوون لە کۆگەیەکی بێ مۆڵەت لەناو شاری هەولێر، بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکی و پاکەتی جگەرە بەڕێگەی ئەو پاسە گەشتیارییەوە  بەشێوەی شارەوە بگوازنەوە بۆ شارەکانی خوارووی عێراق." 
 
لە  ڤیدیۆکەی ئاسایشی هەولێردا دەردەکەوێت؛ بڕێکی زۆر دەرمان و جگەرە لە کۆگەیەکدا ئامادەکراون بۆ ئەوەی لە رێگەی پاسە گەشتیارییەکەوە بە شێوەی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان ببرێنە دەرەوە، دوای دەستبەسەرداگرتنی دەرمان و جگەرەکە، هێزەکانی ئاسایش کۆگەکە دادەخەن.
 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە