سەیران لە دارستانەکانی مەرەشی باکووری کوردستان قەدەخەکرا

25-05-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قەدەخەی سەیرانی هاونیشتمانی و هاووڵاتییان لەنێو دارستانەکانی پارێزگای مەرەش لە باکووری کوردستان راگەیێندرا، ئەوەش بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا.   
 
بە راسپاردەی لیژنەی هاوبەشی رێگەگرتن لە کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بڕیارێک بۆ رێگەگرتن لە کەوتنەوەی ئاگر گشتاندنی بۆ کرا.
 
بە گوێرەی بڕیارەکە، سەیرانکردن لە دارستانەکانی پارێزگای مەرەش لە باکووری کوردستان قەدەخەیە و هۆکارەکە رێگەگرتنە لە کەوتنەوەی ئاگر. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی لیژنەکە، بڕیاری قەدەخەکردنەکە لە رۆژی 31ـی ئایار دەست پێدەکات و تاوەکو 31ـی تشرینی یەکەمی 2025 بەردەوام دەبێت. 
 
لیژنەکە نوسیوویەتی: "بە مەبەستی رێگەگرتن لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە و پاراستنی دارستانەکان، بڕیاری قەدەخەکردنی سەیرانمان راگەیاند". 
 
لیژنەکە باس لەوە دەکات، کوژاندنەوەی ئاگر لە دارستانە چڕەکاندا زۆر زەحمەتە، توانایاکی زۆری پێویستە و هەمیشە زیانی زۆریشی دەبێت. هەربۆیە هەر جۆرە چالاکییەک و چوونە نێو دارستانەکان لەو پارێزگایە قەدەخەیە. 
 
لیژنەکە باس لەوە دەکات، بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان، ئاگرکردنەوە بەمەبەستی گۆشت برژاندن و هەر شتێکی دیکەی هاوشێوە لانیکەم لە دووری چوار کیلۆمەتر لە دارستانەکان دەکرێت. 
 
تاوەکو ئێستا لە 16 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان بڕیاری قەدەخەی سەیران لەنێو دارستانەکاندا راگەیێندراوە. 
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، پار هەزار و 22 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کەوتنەوە و لە ئەنجامدا شەش هەزار و 900 هێکتار زەوی دارستان و پاوان سووتا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 111 کەسیش برینداربوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.