رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێنمایی تایبەت بە پێدانی ڤیزەی ئەلیکترۆنی و نشینگەی بڵاوکردەوە.
نووسراوەکە کە رۆژی 22ی ئایار دەرچووە و واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، رێنمایی تایبەت بە پێدانی ڤیزەی ئەلیکترۆنی و نشینگەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بە کارتی نشینگە کردووە و دەڵێت: "ماوه‌كه‌ی له شه‌ش مانگ كه‌متر نییه و له پێنج ساڵ زیاتر نییه و به كه‌سی بیانی ده‌درێت و مافی مانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت."
لەبارەی پێدانی نشینگه‌ی وه‌به‌رهێن بە کەسانی بیانی دەڵێت، سێ بۆ پێنج ساڵە و "خۆی و هاوسه‌ر و منداڵی خوار 18 ساڵ و دایك و باوك"ـی دەگرێتەوە، به پشتگیریی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كه بیسه‌لمێنێت ناوبراو وه‌به‌رهێنه.
بۆ پێدانی [نیشنگه‌ی كار]یش بەوانه‌ی داوای نشینگه ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی (زیاتر له ساڵێك بۆ سێ ساڵ) بۆ كه‌سی بیانی، وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوە دەکات، "خۆی و هاوسه‌ر و منداڵی خوار 18 ساڵ و دایك و باوك"ی له كاتی كڕینی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان به‌و مه‌رجه‌ی كه نرخی یه‌كه‌كه له په‌نجا هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی كه‌متر نه‌بێت به پشتگیریی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.


دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
دوای رێنمایی ژمارەی یەکی ساڵی 2021ی تایبەت بە پێدانی ڤیزەی ئەلیکترۆنی و نشینگە هەموارکراو بە بەیانی ژمارە 21ی ساڵی 2021 و هەردوو رێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2024 و 13ی ساڵی 2024 و ئاماژە بە نووسراوی نووسینگەی بەڕێز سەرۆکوەزیران ژمارە (1255 لە 10.07.2024) و کۆنووسی کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی وەبەرهێنان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ، ژمارە 6ی ساڵی 2009، بڕیارماندا بە دەرچوواندنی ئەم رێنماییە هەموارییە:
مادەی یەکەم:
هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی 19 له ماده‌ی یه‌كه‌می رێنمایی ژماره (1)ـی ساڵی 2021ـی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه به‌مشێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه. "بڕگه‌ی 19، كارتی نشینگه: ئه‌و كارته‌یه كه ماوه‌كه‌ی له شه‌ش مانگ كه‌متر نییه و له پێنج ساڵ زیاتر نییه و به كه‌سی بیانی ده‌درێت و مافی مانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت."
ماده‌ی دووه‌م:
زیادكردنی بڕگه‌ی سێیەم، چوارەم و پێنجەم له ماده‌ی 14 له رێنمایی ژماره یەکی ساڵی 2021ـی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌مشێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:
سێیه‌م:
1-پێدانی نشینگه‌ی وه‌به‌رهێن بۆ ماوه‌ی (سێ بۆ پێنج ساڵ) به كه‌سی بیانی. واته: "خۆی و هاوسه‌ر و منداڵی خوار 18 ساڵ و دایك و باوك"ـی به پشتگیریی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كه بیسه‌لمێنێت ناوبراو وه‌به‌رهێنه.
2-له دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی نشینگه‌ی بڕگه‌ی (1)ـی شه‌شه‌می سه‌ره‌وه، بۆ هه‌مان ماوه درێژ ده‌كرێته‌وه به هه‌مان رێكاری بڕگه‌ی شه‌شه‌می ئه‌م ماده‌یه.
چواره‌م:
1-پێدانی [نیشنگه‌ی كار] بۆ ئه‌وانه‌ی داوای نشینگه ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی (زیاتر له ساڵێك بۆ سێ ساڵ) بۆ كه‌سی بیانی، واته: "خۆی و هاوسه‌ر و منداڵی خوار 18 ساڵ و دایك و باوك"ـی له كاتی كڕینی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان به‌و مه‌رجه‌ی كه نرخی یه‌كه‌كه له په‌نجا هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی كه‌متر نه‌بێت به پشتگیریی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.
2-له دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی نشینگه‌ی بڕگه‌ی یەکی حه‌وته‌می سه‌ره‌وه، بۆ هه‌مان ماوه درێژ ده‌كرێته‌وه به هه‌مان رێكاری بڕگه‌ی حه‌وته‌می ئه‌م ماده‌یه به پشتگیریی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و به سپۆنسه‌ری یه‌كه‌كه‌ی تاوەکو ئه‌و كاته‌ی خاوه‌ندارێتی ده‌كات.
پێنجه‌م:
رسووماتی نشینگه وەردهگیرێت بۆ ماوه‌كانی هاتوو له بڕگه‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م به‌پێی خشته‌ی پاشكۆی رێنمایی سه‌ره‌وه بۆ هه‌ر ساڵێك.
ماده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م رێنماییه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ