رووداو دیجیتاڵ
لە شەوی رابردووەوە رەشەبایەکی بەهێز سلێمانی گرتووەتەوە و زیانی بە دار و درەخت گەیاندووە. بەڕێوەبەری کەشناسیی شارەکە دەڵێت، کاریگەریی رەشەباکە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و سبەی کۆتایی دێت.
رۆژی یەکشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2023، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بایەکی بەهێز بە ئاراستەی باکووری رۆژهەڵات لە شەوی رابردووەوە سنووری سلێمانی گرتووەتەوە و ئەمڕۆش ناوبەناو بەردەوام دەبێت و سبەی کاریگەریی لاواز دەبێت.
بەگوێرەی ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، بەهۆی رەشەباکەوە ژمارەیەک دار و درەخت شکاون و کەوتوون.
ئاسۆ کەمال ئاماژەی بەوەکرد، کە خێرایی باکە 30 بۆ 40 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا. گوتیشی: "بەهۆی ئاراستەی باکەوە سوودی ئەوەی هەیە کە تەپوتۆز لە ناوچەکە دوور دەخاتەوە".
لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممەوە، ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە پلەی گەرما یەک پلە بەرز دەبێتەوە و خێرایی با 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێکدا.
بەگوێرەی کەشانسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
سۆران: 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ