وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کێشەی گازەوە 1,800 مێگاوات کارەبا کەمیکرد

25-06-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی کێشەی تەكنیكییەوە لە پڕۆسەی گواستنەوەی گازی شل لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ سامانە سروشتییەكان، هەزار و 800 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە.
 
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە کە بەهۆی کێشەیەکی تەكنیكییەوە لە پڕۆسەی گواستنەوەی گازی شل لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ نێو کۆگەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، ئاستی گازی شل لەنێو كێڵگەی كۆرمۆر بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروستكردووە؛ بە ناچاری بەرهەمهێنانی گازی شل بە بڕی 250 ملیۆن مەتر سێجا كەمكراوەتەوە؛ بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا هەزار و 800 مێگاوات كەم بووەتەوە".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، لایەنە پەیوەندارەكان لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەدان.
 
هەرێمی کوردستان 4 هەزار و 200 بۆ 4 هەزار و 300 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، کە 75%ـی لە رێگەی سووتەمەنییەوەیە؛ بەڵام لە وەرزی هاویندا بۆ کارەبایەکی 24 کاژێریی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 5 هەزار و 500 مێگاوات کارەبایە.
 
لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا، هاونیشتمانیان لە رێگەی موەلیدەوە کارەبایان پێدەدرێت، کە بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، زیاتر لە 5 هەزار موەلیدە لە هەرێمی کوردستاندا هەن.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە