وەزارەتی بازرگانی: زیاتر لە 174 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکان وەرگیراون

25-06-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە 14 رۆژدا، لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان زیاتر لە 174 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.
 
رۆژی سێشەممە، 24ـی حوزەیرانی 2025، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم بە باشی بەڕێوەدەچێت، لە 10ـی مانگەوە تاوەکو ئێستا 174 هەزار و 84 تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە."
 
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین بڕی گەنم وەرگیراوە.
 
وەرگرتنی گەنم بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
 
پارێزگای سلێمانی: 70 هەزار و 177 تۆن و 490 کیلۆ
 
پارێزگای دهۆک: 57 هەزار و 172 تۆن و 540 کیلۆ
 
پارێزگای هەولێر: 46 هەزار و 735 تۆن و 145 کیلۆ.
 
پار حکومەتی عێراق نزیکەی 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت و بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، 6ـی حوزەیران فەرمانی بە کردنەوەی سایلۆکان کرد، تاوەکو دوایین رۆژ کە 20ـی تەممووز بوو کراوە بوون.
 
ئەم ساڵ حکومەتی عێراق بڕیاریداوە، تەنیا 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، لە 10ـی حوزەیرانەوە دەرگای سایلۆکانی هەرێمی کوردستان کرانەوە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.