لە سۆران راوچییەک لە کاتی راوەماسیدا گیانی لەدەستدا

25-06-2025
پەیمان محەممەد
ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە.
ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەک لەکاتی راوەماسیدا لە سۆران گیانی لەدەستدا؛ پەیامنێری رووداو دەڵێت، موەلیدەی بۆ راوکردن بەکارهێناوە و بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 25-06-2025، هاونیشتمانییەک بە ناوی سەرهەنگ ئەیوب، تەمەن 31 ساڵ و خەڵکی قەزای خەلیفانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە لەگەڵ دوو لە هاوڕێیانی بۆ راوەماسی چووبوونە سەر رووباری باڵەکایەتیی، لەکاتی راوکردندا گیانی لەدەست دا.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەندام جەبار، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، ''سەرهەنگ ئەیوب بۆ راوەماسی موەلیدەی بەکارهێناوە، بەڵام کاتێک کارەبای لە ئاو داوە، تەزووی کارەبا لێی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.''
بەگوێرەی رێنماییەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان، تەزووی کارەبا بۆ راوەماسی رێگەپێنەدراوە.
 
تەرمی ئەو هاونیشتمانییە گواستراوەتەوە بۆ دادپزیشکی و دوای پشکنین، رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.
 
ئەم ساڵ لە 21ـی ئەم مانگەوە راوەماسی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە، کە لە 20ـی ئادارەوە بەهۆی وەزری دانانی گەراوە لەلایەن ماسییەکانەوە، قەدەخە کرابوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.