رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. جەختیان لە گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و په‌له‌كردن له پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق باسیان لە په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى ناوخۆى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، باسیان لە دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاستیش کرد.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جیاجياكاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و په‌له‌كردن له پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هاوڕا بوون.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2025/6/25، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز ئيرفان سديق، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى ناوخۆى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها لەباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جیاجياكاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و په‌له‌كردن له پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هاوڕا بوون.
لەباره‌ى پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيش دووپاتيان كرده‌وه كه چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و رێگه دیپلۆماسييه‌كان، له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو لايه‌نه‌كان و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دايه و ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌پارێزێت.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ