کەشناسیی: پلەی گەرما دادەبەزێت

25-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما دادەبەزێت.
 
رۆژی سێشەممە، 25ـی تەممووزی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە "1 بۆ 3 پلە، پلەی گەرما دادەبەزێت. هەروەها خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و لە کاژێرێکدا 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت".
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسیی ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما دادەبەزێت و دوای ئەوە دۆخەکە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە تاوەکو 28ـی تەممووز و دوای ئەوە بە رێژەیەکی کەم پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
- هەولێر؛ 41 پلەی سیلیزی
- سلێمانی؛ 39 پلەی سیلیزی
- دهۆک؛ 40 پلەی سیلیزی
- کەرکووک؛ 43 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە؛ 43 پلەی سیلیزی
- زاخۆ؛ 42 پلەی سیلیزی
- سۆران؛ 41 پلەی سیلیزی
- گەرمیان؛ 44 پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران؛ 29 پلەی سیلیزی
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە