کەشناسی: سبەی پلەی گەرما دادەبەزێت

25-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی دادەبەزێت. کەشناسێک دەڵێت، لە سێشەممەوە هەست بە دابەزینی پلەی گەرما دەکرێت.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "پلەی گەرما ئەمڕۆ هاوشێوەی دوێنێ دەبێت، جگە لە چەند شوێنێک کە بەرزتر دەبێتەوە".
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "گەرمای بەهێز تاوەکو دووشەممە بەردەوام دەبێت و لە سێشەممەوە بەرەو دابەزین دەچێت".
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی شاڵاو هیدایەت بێت، لە "سێشەممەوە بۆ رۆژانی دواتر، پلەی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی دادەبەزێت و هەست بە گۆڕانکاری دەکرێت لە کەشدا".
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ لە گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 51 پلەی سیلیزی.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما سبەی بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 46 پلەی سیلیزی
دهۆک: 46 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 49 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 47 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی
سۆران: 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 50 پلەی سیلیزی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس بەیاتی،  ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراق

عەباس بەیاتی: پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبی دەعوە دەڵێت، سەردانەکەیان بۆ هەولێر و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، جەختکردنەوە بووە لەسەر مێژوویەکی هاوبەشی خەبات و بونیادنانی حکومەتێکی بەهێز لەسەر بنەمای هاوبەشی. ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت دەستوور ببێتە بنەمای یەکلاییکردنەوەی تەواوی کێشەکان.