راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانە '60%ی جموجۆڵی بازرگانیی' لە تورکیاوە بۆ کارگۆی سلێمانی کەمکردووەتەوە

25-08-2023
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی. وێنە: رووداو
فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

راگرتنى گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانى سلێمانى لەڕێگەى تورکیاوە نزیک دەبێتەوە لە پێنج مانگ؛ پێشتر زیاتر باسى قەبارەى زیانەکان لەسەر کەرتى گەشتیاری دەکران، بەڵام زیانەکانى سەر کارگۆى سلێمانى کەمتر نین لە گەشتەکان.
 
پێش بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا؛ رۆژانە دەیان تۆن بار و کاڵاى بازرگانى لە رێگەى ئاسمانى تورکیاوە دەهاتنە گۆڕەپانى کارگۆی فڕۆکەخانەکە، کە ئێستا بە چۆڵى دەردەکەوێت.
 
مانگى رابردوو، دواى 90 رۆژ لە داخستن بەرپرسانى کارگۆ خۆیان بۆ کردنەوەى کارگۆى سلێمانى ئامادە کردبوون، بەڵام لەناکاو ئیمەیڵێکى بەرپرسانى تورکیا دووبارە نائومێدی کردنەوە.
 
هەژار ئەحمەد، بەڕێوەبەرى کارگۆى سلێمانى رایگەیاند، "دەتوانم بڵێم بە رێژەى 60% جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانى لەڕێگەى تورکیاوە بۆ کارگۆکەمان کەمیکردووە، بەتایبەتى لەپێش ئەو بڕیارەوە رۆژانە زۆرینەى فڕۆکەکانى تورکیا سێ تاوەکو پێنج تۆن بار و شەحنیشیان لەگەڵ خۆیان دەهێنا؛ ئێستا ئەوانە هیچى نەماون."
 
لەدواى بڕیارەکەى تورکیاوە، بەشێک لە گەشتەکان روویان لە هێڵى فڕۆکەوانیى وڵاتانى ئێران، قەتەر، ئیمارات، عەمان و لوبنان کردووە، بەڵام بە کاتێکى زیاتر و نرخێکى گرانتر.
 
ماریا مەریوان، بەڕێوەبەرى بەبازاڕکردن لە کۆمپانیایەکى گەشتیاری دەڵێت، "نرخى تکتەکان گرانتر بوون، بەتایبەت بەهۆى نەمانى گەشتى راستەوخۆ لەگەڵ تورکیا، ئێستا خەڵک بارگرانیى زیاترى بۆ دروستبووە، لەبەر ئەوەى خەڵک لەبرى سلێمانى دەچنە فڕۆکەخانەى هەولێر یان کەرکووک."
 
بەپێى بەدواداچوونەکانى رووداو، قەبارەى زیانەکانى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى و کارگۆى فڕۆکەخانە لە نزیک بە پێنج مانگى رابردوودا نزیک دەبێتەوە لە 10 ملیۆن دۆلار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.