رووداو دیجیتاڵ
له يادى ئه‌نفالى بادينان، سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "حكومه‌تى عێراق ده‌بێت ئه‌ركى خۆى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانييانی ئەنفال جێبه‌جێ بكات."
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، "به ڕێز و شكۆدارييه‌وه يادی شه‌هيدانى خه‌ڵكى سڤيلى بادينان و ته‌واوى قوربانييانى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال ده‌كه‌ينه‌وه. ساڵى 1988 له گه‌رميانه‌وه تا بادينان 182 هه‌زار هاووڵاتيى بێتاوانى كوردستان به منداڵ و ئافره‌ت و پير و گه‌نجه‌وه، بوونه قوربانيى ئه‌و تاوانه."
دادگەى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق، ئه‌نفالى به جينۆسايد و تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى له قه‌ڵه‌م داوه. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه حكومه‌تى عێراق ده‌بێت ئه‌ركى خۆى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان جێبه‌جێ بكات و له ئێش و ئازاريان كه‌م بكاته‌وه."
وەک سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، "خزمه‌تكردنى باشترى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان، ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوخۆييمان، كارى جیددى و هه‌وڵدان بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى تاوانه‌كانى وه‌ك ئه‌نفال و ناساندنى به جينۆسايد له‌سه‌ر ئاستى جيهان، باش‌ترين يادكردنه‌وه و وه‌فادارييه بۆ گيانى پاكى قوربانييانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان."
نێچيرڤان بارزانى دەڵێت، "ده‌بێت مێژوو و رابردووى تاڵى گه‌لانى عێراق، وانه و په‌ند و هانده‌ر بن بۆ كارى پێكه‌وه‌يى و يه‌كتر قبووڵكردن و مسۆگه‌ركردنى مافى ته‌واوى پێكهاته‌كان له عێراقى نوێ‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كانى رابردوو دووباره نه‌بنه‌وه و ئازادى و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌مووان پارێزراو بن."
په‌يامى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له يادى ئه‌نفالى باديناندا
له يادى (35) ساڵه‌ى ئه‌نفالى باديناندا، به ڕێز و شكۆدارييه‌وه يادی شه‌هيدانى خه‌ڵكى سڤيلى بادينان و ته‌واوى قوربانييانى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال ده‌كه‌ينه‌وه. ساڵى 1988 له گه‌رميانه‌وه تا بادينان (182) هه‌زار هاووڵاتيى بێتاوانى كوردستان به منداڵ و ئافره‌ت و پير و گه‌نجه‌وه، بوونه قوربانيى ئه‌و تاوانه. سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين.
دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق، شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به جينۆسايد و تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى له قه‌ڵه‌م داوه، بۆيه له كاتێكدا گيانى پاكى شه‌هيدانى ئه‌نفال به بير ده‌هێنينه‌وه، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى، ده‌بێ ئه‌ركى خۆى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان جێبه‌جێ بكات و له ئێش و ئازاريان كه‌م بكاته‌وه.
له‌م ياده‌دا سوپاس و پێزانينمان بۆ خه‌ڵكى جوامێر و دڵسۆزى هه‌ولێر و به‌حركه و ده‌وروبه‌ريان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. ئه‌وان ئه‌و ڕۆژه سه‌ختانه له كه‌مپه‌كانى جێژنيكان به هاناى ڕاگوێزراوان و لێقه‌وماوانی ئه‌نفالى بادينانه‌وه چوون و ده‌ستى يارمه‌تى و هاوكارييان بۆ درێژ كردن.
خزمه‌تكردنى باشترى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان، ته‌بايى و يه‌كڕيزيى ناوخۆييمان، كارى جددى و هه‌وڵدان بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى تاوانه‌كانى وه‌ك ئه‌نفال و ناساندنى به جينۆسايد له‌سه‌ر ئاستى جيهان، باش‌ترين يادكردنه‌وه و وه‌فادارييه بۆ گيانى پاكى قوربانييانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان.
ده‌بێ مێژوو و ڕابردووى تاڵى گه‌لانى عێراق، وانه و په‌ند و هانده‌ر بن بۆ كارى پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبووڵكردن و مسۆگه‌ركردنى مافى ته‌واوى پێكهاته‌كان له عێراقى نوێ‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كانى ڕابردوو دووباره نه‌بنه‌وه و ئازادى و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌مووان پارێزراو بن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/8/25
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ